دوو کەس لە سۆران بە تۆمەتی ساغکردنەوەی دۆلاری ساختە دەستگیرکران

وێنەی تۆمەتبارەکان
وێنەی تۆمەتبارەکان

K24 – سۆران

هێزەکانی پۆلیس لە سۆران دوو کەسیان دەستگیرکرد، کە زیاتر لە 10 هەزار دۆلاری ساختەیان بە مەبەستی ساغکردنەوە بردووەتە بازاڕ.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند "هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران ئاگادار کرانەوە کە دووکەس پارە و دۆلاری ساختە لەناو بازاڕی سۆران ساغ دەکەنەوە، دەست بەجێ مەفرەزەکانیان گەیشتنە شوێنەکە و توانیان هەردوو کەسەکە دانیشتوی وڵاتی تورکیان دەستگیربکرێن و دەستگیرا بەسەر بڕی ( 10350) دۆلاری ئەمەریکی ساختە لە جۆری (50) دۆلاری ئەمەریکی ساختە".

پۆلیسی سۆران راشیگەیاندووە: "لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران هەردوو تۆمەتباران راگیران بەپێی ماددە (281) لە یاسای سزادان وە لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".