رووسیا بازاڕێکی سووریا بۆردومان دەکات

25 کوژراو و بریندار هەن
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

بەرگری شارستانی سووریای سەر بە ئۆپۆزسیۆن رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 25/6/2023، بەهۆی بۆردومانەکانی رووسیا لە شاری حەلەب، 25 کەس کوژران و برینداربوون.

لە راگەیەندراوێکدا بەرگری شارستانی سووریا رایگەیاند، "فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا، بازاڕێکی سەوزەو میوە لە دەوروبەری ناوچەی جسر ئەلشغور لە رۆژئاوای ئیدلب بۆردومان کرد، بەهۆیەوە پێنج کەس کوژراون و 20 کەسی دیکەش برینداربوون".

هەر لەبارەی بۆردومابەکە کەناڵی جەزیرە لە زاری سەرچاوەیەکی ئۆپۆزسینەوە بڵاوی کردەوە، بەهۆی بۆردومانکردنی ناوچەی جسر ئەلشغور لەلایەن رووسیاوە، "نۆ کەس کوژراون".