بۆ خۆپارێزی له تای خوێنبه‌ربوون وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: پێویسته 30 خوله‌ك گۆشت بكوڵێندرێت

K24 – هەولێر:
به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌ماوه‌ی جه‌ژنی قورباندا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك رێنمایی بڵاوكرده‌وه.
له چوارچێوه‌ی نووسراوێكی فه‌رمی كه به واژۆی دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه، ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له ماوه‌ی جه‌ژنی قورباندا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه، سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵان له ماڵان‌دا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نیا له شوێنی رێگه‌پێدراو ده‌بێت ئه‌و كاره بكرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پێویسته هاووڵاتیان گۆشتی سوور له شوێنی رێگه‌پێدراو بكڕن، ماوه‌ی كوڵاندنی گۆشته‌كه‌ش بریتی بێت له 30 خوله‌ك.
تای خوێنبه‌ربوون چییه؟
یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌كان، كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و دیواری ده‌مار و موولووله‌ی خوێن له‌ناو ده‌بات، كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه‌سی تووشبوو هه‌ست به نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا ده‌كات، كه تووشی تایه‌كی توند، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه، سكچوون، ژانی ماسولكه‌كان و ئێسك و جومگه‌كان ده‌بێت.
له هه‌فته‌ی دووه‌م زیاتر مه‌ترسیداره، كه تووشبووه‌كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی تووشی خوێنه‌به‌ربوون ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشی سكچوونی خوێناوی ده‌بێت، ئه‌مه تا 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به مردن كۆتایی دێت.
نەخۆشیەکە له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه و به گشتی له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
ده‌قی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

