دلۆڤان محه‌ممه‌د: نزیكه‌ی نیوه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
K24 – هەولێر:
ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی په‌تای تای خوێنبه‌ربوون له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و له هه‌رێمی كوردستانیش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون ده‌بن گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
دلۆڤان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر تایبه‌ت به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، تای خوێنه‌به‌ربوون یه‌كێكه له نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان به‌تایبه‌ت كه له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه و مه‌ترسی گیانله‌ده‌ستدان له‌سه‌ر مرۆڤی تووشبوو به نه‌خۆشییه‌كه دروست ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه ره‌نگه 40%ـی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بن، گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له سه‌ره‌تاوه له به‌شێك له نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كانی دیكه ده‌چێت، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ده‌ستنیشانكردنی نیشانه‌كانی كه‌سی تووشبوو، بریتییه له مامه‌ڵه‌ی كه‌سه‌كه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ كه پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ ده‌كرێت و له تووشبوونی كه‌سه‌كه دڵنیا ده‌بنه‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه به‌شێك له‌وانه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بن له بری سه‌ردانیكردنی تاقیگه‌كان، سه‌ردانی نۆرینگه ئاساییه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ندێك چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی و باو وه‌رده‌گرن، كه ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ك چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه ناكات و له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامی نه‌رێنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و نه‌خۆشه‌كه باری خراپتر ده‌بێت و تا ده‌گاته نه‌خۆشخانه، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌سته‌م ده‌بێت.
دلۆڤان محه‌ممه‌د روونیشیكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك له تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر خه‌وتوون، هه‌روه‌ها گوتی، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر تا ئێستا 9 كه‌س تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بوونه و 4 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌وانی دیكه‌یش چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له تووشبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه پارێزراو بن، له كاتی قوربانیكردندا له گۆشتگه فه‌رمییه‌كاندا قوربانییه‌كانیان بكه‌ن و له‌و شوێنانه گۆشت بكڕن كه مۆڵه‌تی فه‌رمیان هه‌یه و رێگه‌پێدراون.
دوو ساڵە تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە عێراق روو لە هەڵکشانە، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەیانەوێت پێش جەژنی قوربان کۆنترۆڵی ئەوە بکەن و رێگە نەدرێت لە دەرەوەی سەبڕخانە فەرمییەکان ئاژەڵ سەرببڕدرێت.
تای خوێنبەربوون کە بە "تای خوێنبەربوونی کریمیا - کۆنگۆ" ناسراوە، بە یەکێک لە کۆمەڵەی تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی دادەنرێت کە بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بڵاودەبێتەوە.
دوای ئەوەی کەسێک تووشی ڤایرۆسەکە دەبێت، نزیکەی هەفتەیەکی پێدەچێت بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی، کە بریتیە لە خوێنبەربوونی ناوەکی یان دەرەکی لەگەڵ تایەکی بەرز.
بەگوێرەی زانیاریەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، رێژەی مردن بەتای خوێنبەربوون %40، تاوەکو ئێستا هیچ چارەسەرێکی بۆ نەدەزۆراوەتەوە و ئاماژە بەوەشکراوە، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.
نیشانەکانی تای خوێنبەربوون بریتین لە (تا، ئازاری ماسولکە، سەرگێژخواردن و سەرئێشە، ئازاری مل و پشت، هەوکردنی چاو و هەستیاری بە رووناکی، رشانەوە و سکچوون، ئازاری سک، ئاوسانی گەروو).