غه‌زوان داوودی: پارتی ره‌وتی ئازادیخوازانی شه‌به‌ك نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی شه‌به‌ك ده‌كات
K24 – هەولێر:
بڕیار وایه له ناوه‌ڕاستی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق جگه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، شه‌به‌كه‌كان ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ی پارتی ره‌وتی ئازادیخوازانی شه‌به‌كه‌وه كورسییه‌كی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ به‌ده‌ستبهێنن، هاوكات ئه‌ندامێكی ئه‌و پارته كه به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی باشیكیشه رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌یانه‌وێ نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی شه‌به‌ك بكه‌ن.
غه‌زوان داوودی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی باشیك تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پارتی ره‌وتی ئازادیخوازانی شه‌به‌ك "حزب تیار أحرار الشبك"به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی كه 600 كه‌س ده‌بوو، كۆنگره‌ی دووه‌می خۆی به‌ست.
داوودی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای كۆتاییهاتنی كۆنگره‌كه، 9 كه‌س بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی حزب هه‌ڵبژێردران و دوو كه‌سی دیكه‌یش وه‌ك یه‌ده‌گ ده‌رچوون. روونیشیكرده‌وه، پارته‌كه‌یان ماوه‌ی چوار ساڵ بوو كۆنگره‌ی ئه‌نجام نه‌دابوو، بۆیه به‌ستنی كۆنگره له‌و كاته‌دا پێویست بوو بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پارته‌كه‌یان، به‌تایبه‌ت كه نووسینگه‌ی مووسڵی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق داوای لێ كردوون، كه ده‌بێت كۆنگره ببه‌ستن.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، ئامانجێكی دیكه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی پارته‌كه‌یان په‌یوه‌ست بوو به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كه بڕیار وایه له 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 جگه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، گوتیشی پارتی ئازادیخوازانی شه‌به‌ك جه‌خت له‌سه‌ر به‌شدارییه‌كی كارا ده‌كاته‌وه له‌و هه‌ڵبژاردنانه به‌تایبه‌تی له سنووره‌كانی پارێزگای مووسڵ، روونیشیكرده‌وه، پارته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هاوپه‌یمانییه‌تی هه‌یه و نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی شه‌به‌كه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌تی كه ناوچه‌كانی شه‌به‌كان راسته‌وخۆ به هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرێدراون.
هاوكات سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه چه‌ند لایه‌نێك هه‌یه ده‌یانه‌وێ ناوی شه‌به‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌به‌ستی دیكه به‌كاربهێنن، باسی له‌وه‌ش كرد، كه ناوچه‌ی شه‌به‌كه‌كان په‌راوێز خراوه و فه‌رامۆش كراوه، له كاتێكدا ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشووری مووسڵ له رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه پێشكه‌وتووترن. دووپاتیشیكرده‌وه، كه پارتی ئازادیخوازانی شه‌به‌ك ئامانجییه‌تی له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ شه‌به‌كه‌كان دابین بكات.
غه‌زوان داوودی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش كه تا ئێسته به رێژه‌ی 90%ـی ئاواره شه‌به‌كه‌كان كه به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه ناوچه‌كانی خۆیانیان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌جێهێشتبوو، به‌تایبه‌ت كه له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ژیان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌كانی خۆیان، كه 57 گوندیان له سنووره‌كانی مووسڵ هه‌یه و 26 گوندیان ده‌كه‌ونه سنووره‌كانی شاره‌دێی باشیك و چاویان له‌وه‌یه بتوانن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كورسییه‌ك به‌ده‌ستبهێنن و خزمه‌تی زیاتری ناوچه‌كانیان بكرێت.