نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەردوو وەزیری دەوڵەت و هاريكاريى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئەڵمانیا کۆبووەوە
K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەجیا لەگەڵ تۆبیاس لیندر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و سڤينيا شوولتز، وه‌زيرى هاريكاريى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئەو وڵاتە كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وه‌زيرى هاريكاريى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئەڵمانیا "بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ردوولا له بواره جياكاندا، دۆخى شه‌نگال و ئێزدییان و ئاواره په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق، تاوتوێ كران."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندارەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە، سڤينيا شوولتز، "به‌رده‌واميى پشتگيرى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاريكارى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕی به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه پێويستن وه‌ک وه‌به‌رهێنان و مه‌شق و ڕاهێنان له بواره جیاکاندا و فره‌چه‌شنکردنی ئابووری به شێوه‌یه‌ک یارمه‌تیده‌ر و هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ ڕێکاره‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی گۆڕانی که‌شوهه‌وا له عێراق و هه‌رێمی کوردستان."
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی "سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌ڵمانياى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و خۆشحاڵيى خۆى به ڕێككه‌وتنه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى نێوان ئه‌ڵمانيا و عێراق ده‌ربڕى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى دووپات كرده‌وه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا."
لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە، تۆبیاس لیندر "ئاماده‌ییی ئه‌ڵمانیای دووپات کرده‌وه بۆ یارمه‌تیدان و پشتگیریی عێراق و هه‌رێمی کوردستان لە هه‌ر کاتێک و بوارێک‌دا پێویست بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختی له به‌ر‌ده‌وامیی ئه‌رکی هێزه ئه‌ڵمانییه‌کان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا کرده‌وه."
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە، "دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڵبژاردن و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی، لایه‌نێکی دیکه‌ی کۆیوونه‌وه‌که بوو".
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی باڵای سەرۆکایەتی هەرێم و فەڵاح موستەفا، یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی ھەرێم بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە گەیشتە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا.
بڕیاروایە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 04:00 بەکاتی بەرلین (کاتژمێر 05:00ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر) لەگەڵ ئۆلاف شۆڵتز، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا کۆببێتەوە و پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا، پرسی پەنابەران و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێدەکەن.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەڵمانیا نووسیبووی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به گشتى، له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسانى ئه‌ڵمانيا تاوتوێ ده‌كات.