باڵەخانەیەکی 13 نهۆمی لە میسر رووخا

رووخانی باڵەخانەکە، میدیاکانی میسر
رووخانی باڵەخانەکە، میدیاکانی میسر

K24- هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە، باڵەخانەیەکی 13 نهۆمی لە پارێزگای ئەسکەندەریەی باکووری میسر رووخا.

لە رۆژنامەی"ئەخبار ئەلیوم"دا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە، باڵەخانەیەکی 13 نهۆمی لە پارێزگای ئەسکەندەریەی باکووری میسر رووخا، ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ئەو باڵەخانەیە لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە و لە ئێستاشدا هێزەکانی پاراستنی مەدەنی چوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ رزگاردنی قوربانیەکان.

هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی پاراستنی شارستانی بە یاوەری ئەمبولانسەوە بەرەو شوێنی رووداوەکە چوون، دەرکەوتووە کە بالەخانەیەکی 13 نهۆمی داڕماوە، بەوهۆیەوەش چەند ئۆتۆمبێلێک و بەشێک لە دانیشتووانەکەی و خاوەنکارانی مارکێتەکانی کەوتنە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکە.

هێزەکانی پاراستنی شارستانی بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ لابردنی داروپەردوو و گەڕان بەدوای کەسانی بێسەروشوێن لە ژێر داروپەردوودا.