بەرگری شارستانی زاخۆ: دوو منداڵ لەناو رووباری خابوور خنكان
K24 – هەولێر:
دوو منداڵ كه ته‌مه‌نیان له نێوان 12 تا 13 ساڵاندایه، له‌ناو رووباری خابوور ده‌خنكێن و تا ئێستا ته‌رمی یه‌كێكیان دۆزراوه‌ته‌وه.
رائید جەمال هەسن بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاستکردەوە و رایگه‌یاند، تیمەکانی رزگاركردن ته‌رمی یه‌ك له منداڵه‌كانی دۆزییه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنیری كوردستان24 له زاخۆ، ئه‌و دوو منداڵه چوونه‌ته شوێنێكی مه‌ترسیدار كه په‌رژینی بۆ دروستكراوه، بۆیه كه‌وتوونه‌ته ناو ئاوه‌كه و خنكاون.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی زاخۆ دووپاتیكرده‌وه، كه ساڵانه خه‌ڵك له‌و رووباره ده‌خنكێن و رووداوی له‌مشێوه دووباره ده‌بێته‌وه و پێویسته دایكان و باوكان منداڵه‌كانی خۆیان بپارێزن، كه به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن روو له‌و رووباره ده‌كه‌ن.