محه‌ممه‌د ئیلخانی: كۆتاییهێنانی ئه‌ركه‌كانمان له په‌رله‌مان بۆ په‌له‌كردنه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان
K24 – هەولێر:
خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی به كاره‌كانی هێنا و فراكسیۆنه‌كانیش به هه‌مان شێوه كۆتاییان به ئه‌ركه‌كانیان ده‌هێنن، هاوكات سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، لایه‌نه توركمانییه‌كان له‌گه‌ڵ سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ته‌وه بۆ تاوتووێكردنی كۆتاییهێنانی ئه‌ركه‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان.
محه‌ممه‌د ئیلخانی، سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ئه‌ركی په‌رله‌مانتارییان بهێنن، روونیشیكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تییان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئه‌وان وه‌ك توركمان كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی پارتی، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كییان به‌یه‌كه‌وه نییه و كه له یه‌ك رۆژدا بووه ته‌نیا رێككه‌وت بووه نه‌ك رێككه‌وتن.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بڕیاری كۆتاییهێنانی كاره‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت و زه‌مینه‌سازی بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان.
سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی روونیشیكرده‌وه، ئه‌وان وه‌كو فراكسیۆنه توركمانییه‌كان تاووتوێی ئه‌وه‌یان كردووه، بۆ له‌مه‌ودوا یان خانه‌نشین بكرێن یانیش بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی پێشوویان.
ئیلخانی جه‌ختیشی كرده‌وه، وه‌كو فراكسیۆنه توركمانییه‌كان هاوشێوه‌ی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریان داوه له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه مووچه‌ی په‌رله‌مانتاری وه‌رنه‌گرن و ره‌تی بكه‌نه‌وه. گوتیشی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نووسراویان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه.
سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی باسی له‌وه‌ش كرد، كه هه‌ڵوێسته‌كه‌یان زیاتر په‌یوه‌سته به په‌له‌كردن له زه‌مینه‌سازی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بۆشایی په‌رله‌مانی و یاسادانان نه‌بێت.
دووشەممە 26ـی حوزەیران فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆتایی بە ئەرکی پەرلەمانی خۆی هێنا و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، یاداشتێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کوردستان کردووە، کە دوو خاڵی لەخۆگرتووە.
زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: یاداشتێکمان ئاراستەی سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کوردستان کرد کە دوو خاڵی لەخۆگرتووە، ئەوانیش بریتین لە:
1. بەپێی یاسای ژمارە 2ـی ساڵی 202، یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشین لە هەرێمی کوردستان، هەڵبستن بە گرتنەبەری رێکاری یاسایی بۆ تەواوبوونی ماوەی ئەندامێتی ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی و نوێنەری فراکسیۆنەکە لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
2. لە یەکی حوزەیرانی 2023ـەوە مووچەی پەرلەمانتاریمان رەت دەکەینەوە و داواتان لێدەکەین، مووچەی مانگی شەش بۆ ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی و نوێنەرمان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، نەبەسترێت و بە هیچ شێوەیەک وەریناگرین.
ئاماژەیان بەوەشدا، وەک چۆن پێشتر بەڵێنیان بە خەڵکی هەرێمی کوردستان دابوو، کە بابەتی خانەنشینی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان پێویستی بە رێکخستنەوە هەبووە، ئەوانیش بەڵێنەکەیان بەجێگەیاند، مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران پێشتر زیاتر لە شەش ملیۆن دینار بووە، بەڵام لە دەقی یاسای چاکسازی کە دەرچووە و ئێستا لە بواری جێبەجێکردندایە، ئەو مووچەیە نەماوە.
زانا مەلا خالید روونیشیکردەوە، فراکسیۆنی پارتی کە پێکهاتووە لە 45 پەرلەمانتار، بەپێی ئەو تەمەنەی دەستنیشان کراوە، بۆ خانەنشینی ئەندامانی پەرلەمان، 22 ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەخوار 45 ساڵەوەیە و بڕی سەدا 50ـی مووچەی خانەنشینیش نایانگرێتەوە و بە رێژەی سەدا 15 بۆ 25 خانەنشین دەبن، ئەگەر خوازیار بن، 23 پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتیش بە رێژەی سەدا 25 بۆ 50 خانەنشین دەبن.