فه‌ره‌نسا بۆ یه‌كه‌مجار مووشه‌كێكی نوێ تاقیده‌كاته‌وه
K24 – هەولێر:
فه‌ره‌نسا مووشه‌كێك تاقیده‌كاته‌وه خێراییه‌كه‌ی له سه‌رووی خێرایی ده‌نگه و توانای خۆدزینه‌وه‌ی هه‌یه له به‌ئامانجگرتنی و له كاتژمێرێكدا شه‌ش هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت.
ئێواره‌ی رۆژی (دووشه‌ممه 26ـی حوزه‌یرانی 2023) فه‌ره‌نسا مووشێكی نوێی تاقیكرده‌وه، كه به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه فه‌ره‌نسییه‌كان یه‌كێكه له نوێترین و پێشكه‌وتووترین جۆره‌كانی مووشه‌ك و خێراییه‌كه‌ی له سه‌رووی خێرایی ده‌نگه و له كاتژمێرێكدا 6000 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت.
سه‌رچاوه فه‌ره‌نسییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، چین و رووسیا پێشه‌نگایه‌تی پێشخستنی ئه‌و جۆره ته‌كنه‌لۆژیایه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
میدیای فه‌ره‌نسا باسی له‌وه كردووه، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و مووشه‌كه كه له پڕۆگرامی "فی - ماكس" هه‌ڵدراوه، ده‌توانێت خۆی له به‌ئامانجگرتنی بدزێته‌وه و بشارێته‌وه.
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به‌ر له هه‌ڵدان و تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كه، هه‌ر جووڵه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی به بازنه و ئاراسته‌ی 2000 كیلۆمه‌تر له ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو روونه‌دات.
له كانوونی دووه‌می 2019، ده‌ست كرا به پڕۆگرامی "فی – ماكس"، له كاتی ده‌ستپێكردنی ئه‌و پڕۆگرامه‌دا، فلۆرانس بارلی، وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، زۆرێك له وڵاتان له‌و ته‌كنه‌لۆژیایه سوودمه‌ند ده‌بن، گوتیشی، فه‌ره‌نسا خاوه‌نی لێهاتوویییه‌كی له‌م شێوه‌یه، بۆیه پێویست به چاوه‌ڕوانی زیاتر ناكات.
ئه‌و جۆره مووشه‌كه كه خێراییه‌كه‌ی له سه‌رووی خێرایی ده‌نگه به پێچه‌وانه‌ی مووشه‌كی بالیستی كه له دوای هه‌ڵدانی ئاراسته‌كه‌ی جێگیر ده‌مێنێته‌وه، ئاراسته‌كه‌ی ده‌توانێت به گوێره‌ی خێراییه‌كی زۆر خۆی بگۆڕێت، بۆیه له كاتی هه‌ڵدانی توانای هه‌یه خۆی له به‌رگری ئاسمانی بدزێته‌وه.