دووکەڵی ئاگری دارستانەکانی کەنەدا گەیشتە ئەوروپا

K24 – هەولێر:
فەرمانگەی چاودێری ئاووهەوای کەپەرنیکس سەر بە یەکێتیی ئەوروپا بڵاویكرده‌وه، دوای تەشەنەكردنی ئەو ئاگرەی لە هەفتەی رابردووەوە دارستانەکانی هەرێمی کیوبک و ئۆنتاریۆی کەنەدای گرتووه‌ته‌وه، دووکەڵی ئاگرەکە گەیشتە کەناراوەکانی ئەوروپا لە باکووری زەریای ئەتڵەسی.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه دووکەڵەکە گەیشتووەتە ئیسپانیا و پورتوگال لە ئاسمانی شاری ڤیگۆ لە ناوچەی گالیچیا لە ئیسپانیا بە شێوەی تەمومژی سپی دەرکەوتووە.
فەرمانگەی چاودێری ئاووهەوای کەپەرنیکس لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی دیمەنی دوكه‌ڵه‌كه‌ی لە رێگه‌ی مانگی دەستکردەوە بڵاوکردووەتەوە. بەپێی ئەو دیمەنانەی لە 26ی حوزەیران تۆمارکراون ته‌مێكی باریک لە رۆژئاوای پورتوگال و ئیسپانیا دەبیندرێت.
ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته‌یه ئاگرێكی گه‌وره له دارستانه‌كانی كه‌نه‌دا به‌ربووه و به‌هۆیه‌وه دووكه‌ڵێكی زۆر باكووری رۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ترسێكی زۆری دروستكردووه، كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی، كاریگه‌ری به‌سه‌ر كه‌شوهه‌واوه ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ناوه‌ندی هاوبه‌شی سووتانی دارستانه‌كانی كه‌نه‌دا، له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا زیاتر له 150 دارستان له شاری كیبیك ئاگریان تێبه‌ربووه، هه‌روه‌ها له كۆی گشتی كه‌نه‌دادا، تا ئێستا 400 دارستان ئاگریان گرتووه، كه ئه‌مه‌ش له سه‌رووی رێژه‌ی مامناوه‌ندییه له‌مساڵدا.
ناوه‌نده‌كه روونیكردووه‌ته‌وه تا ئێستا نۆ ملیۆن دۆنم زه‌وی له هه‌موو كه‌نه‌دا گریان گرتووه، كه نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه به ته‌نیا له كیبیك بووه.