ئەمساڵ 35 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی دەڤەری راپەڕین لە سایلۆ وەردەگیرێت

K24 - رانیە

لە سنووری ئیدارەی راپەرین بۆ ئەمساڵ 35 ھەزار تۆن گەنمی جووتیاران لە سایلۆ دەکڕدرێتەوە، ھێشتا پرۆسەی وەرگرتنی گەنم زۆری ماوە و سایلۆکانی راپەڕین 25 ھەزار تۆنی لە جوتیاران کڕیووەتەوە.

جووتیاران گۆڕەپانیان بۆ ئەو گەنمە بەکرێ وەرگرتووە کە سایلۆ لێیان ناکڕێتەوە و دەڵێن ئەگەر لە بازاڕ بیفرۆشین لە ھەر تۆنێک زیاتر لە 300 ھەزار دینار زەرەر دەکەین.

ژمارەیەک لە جووتیارانی دەڤەری راپەڕین، گۆڕەپانی کارگەی دروستکردنی بلۆکیان بە کرێ گرتووە بۆ رۆکردنی گەنمەکەیان، جووتیارێکی ناوچەکە بەناوی حاجی شێخە دەڵێت: ھەر مەترێک چوارگۆشە زەویم لەو گۆڕەپانە بە 1500 دینار وەرگرتووە تا ئەو گەنمەی لێ دابنێم کە سایلۆ لێم ناکڕێتەوە.

پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی راپەڕین بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت، بەڵام بە دڵی جووتیاران نییە، سەید قادر ئیسماعیل یەکێکە لە جووتیارانی دەڤەری راپەڕین، رەزامەندی رادەستکردنی 35 هەزار تۆنی بۆ ھاتووەتەوە و دەڵێ: 20 تۆنم گەنمم ماوە، ئەگەر حکومەتی عێراق لێم نەکڕێتەوە لە ھەر تۆنێک 300 ھەزار دینار زەرەر دەکەم.

لە ھەرێمی کوردستان ئەمساڵ بڕشتی گەنم زۆر باش بووە، بەڵام وەزارەتی بازرگانی یەک لە شەش بەشی گەنمی جووتیارانی ھەرێ مدەکرێتەوە، ئەوەی تری ئەگەر لە بازاڕ بیفرۆشن زیاتر لە سەدا 30 کەمتر لە نرخی سایلۆ دەکات.