خێزانی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد

ئەنجومەنی دادوەری
ئەنجومەنی دادوەری

K24 - هەولێر:

خێزانی عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە ئوردن کۆچی دوایی کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 30/6/2023 خاتوو (تاڤگە عەبدولوەهاب ئەسعەد) خێزانی دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە ئوردن کۆچی دوایی کرد.

ئاماژە بەوەشدراوە، تاڤگە عەبدولوەهاب دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشیی، ئەمڕۆ لە عەممانی پایتەختی ئوردن کۆچی دوایی کرد.