ئه‌مه‌ریكا دوای پێنج ساڵ دابڕان گه‌ڕایه‌وه ناو رێكخراوی یونسكۆ
K24 – هەولێر:
ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕایه‌وه ناو رێكخراوی یونسكۆ كه له‌وه‌ته‌ی سه‌رده‌می تره‌مپه‌وه له چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه كشابووه‌وه، هه‌ریه‌ك له ئێران، رووسیا، سووریا و چینیش دژی گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ن.
له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی كۆنگره‌ی له‌ناكاوی رێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 132 وڵات ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دا بۆ ناو رێكخراوه‌كه، كه له‌وه‌ته‌ی سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكاوه له رێكخراوه‌كه كشابووه‌وه، هاوكات 15 وڵاتی دیكه‌ی ئه‌ندام ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ڕانه‌وه‌كه نه‌دا، له دیارترین ئه‌و وڵاتانه‌یش رووسیا، سووریا، ئێران و چین بوون.
ئه‌مه‌ریكا ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری یونسكۆیه و تاوه‌كو ساڵی 2011 یه‌كێك بوو له گرنگترین به‌شداربووانی بوودجه‌ی ئه‌و رێكخراوه، كاتێك ئه‌ندامیه‌تی ته‌واوی به فه‌ڵه‌ستین دا له‌ناو رێكخراوه‌كه‌دا، ئه‌مه‌یش بووه هۆكاری وه‌ستانی هۆكاره‌كانی به‌گوێره‌ی یاسای ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مه‌ریكا به‌ر له وه‌ستان و هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شدارییه‌كانی له ساڵی 2011، بڕی نزیكه‌ی 22%ـی بوودجه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ی دابین ده‌كرد، كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 75 ملیۆن دۆلار.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ساڵی 2017 له‌پاڵ ئیسرائیل‌دا، بڕیار كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند و ئه‌و رێكخراوه‌ی به دژ و نه‌یاری ئیسرائیل له قه‌ڵه‌م دا و ساڵی 2018 بڕیاره‌كه‌ی برده بواری كرده‌یی.
قه‌رزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به یونسكۆ له ماوه‌ی نێوان 2011 – 2018، به 619 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، كه ده‌كاته زیاتر له بوودجه‌ی ساڵانه‌ی رێكخراوه‌كه و بریتییه له 534 ملیۆن دۆلار.
ئه‌مه‌ریكا ساڵی 1984 له رێكخراوی یونسكۆ كشایه‌وه و دواتر له ئۆكتۆبه‌ری 2003 و دوای بیست ساڵ، جارێكی دیكه بۆ ناو رێكخراوه‌كه گه‌ڕایه‌وه.