پترۆس نه‌باتی: قورئان ستایشی عیسا و مه‌سیحییه‌ت ده‌كات
K24 - هەولێر:
پترۆس نه‌باتی، نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی كریستیانی تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، چه‌ندین هۆكار و پاڵنه‌ر هه‌یه كه وایكردووه ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییه‌ی قورئانی پیرۆزی له سوید سووتاندووه ئه‌و كاره بكات، گوتیشی، یه‌كێك له هۆكاره‌كان ره‌نگه پاڵنه‌ر و ده‌ست له پشتدان بێ بۆ تێكدان و ئاڵۆزكردنی بارودۆخی به‌یه‌كه‌وه‌ژیان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر شوێن و ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی جیهان كه به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی تێدایه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه سوید رایده‌گه‌یه‌نێت ئازادییه‌كان له وڵاته‌كه‌ی ره‌هان، به‌ڵام ئه‌وه نابێ ببێته هۆی تێكدانی ئازادی ئه‌وانی دیكه، بۆیه له‌و سۆنگه‌یه‌وه به پێویستی زانی كه حكومه‌تی سوید و هه‌ر وڵاتێكی دیكه رێگه بده‌ن پێشێلی ئازادی و پیرۆزییه‌كان بكرێت له‌لایه‌ن هیچ كه‌س و لایه‌نه‌وه.
پترۆس نه‌باتی روونیشیكرده‌وه، كه قورئان كتێبێكی ئاسمانی و پیرۆزه، گوتیشی، قورئان له‌و كاته‌ی سێ جار ناوی پێغه‌مبه‌ر محه‌ممه‌د (د.خ)ـی هێناوه، 25 جار ناوی پێغه‌مبه‌ر عیسا (د.خ) هێناوه و 23 جاریش ئاماژه‌ی به ناوی خاتوو مه‌ریه‌مه‌ی دایكی پێغه‌مبه‌ر عیسا كردووه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆی به مه‌سیحی ده‌زانێت و قورئانی پیرۆزی له سوید سووتاندووه، سووكایه‌تی ته‌نانه‌ت به عیسا و مه‌ریه‌مه‌یش كردووه، وه‌ك دوو ناو و سێمبوڵی مه‌سیحییه‌ت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و ره‌فتاره‌ی ئه‌و كه‌سه عێراقییه به‌رامبه‌ر به قورئانی پیرۆز نیشانی داوه، په‌یوه‌ندی به توندڕه‌وییه‌وه هه‌یه، وه‌ك چۆن داعش وه‌ك گرووپێكی توندڕه‌و په‌لاماری كه‌نیسه و شوێنه ئایینییه‌كان و ته‌نانه‌ت مزگه‌وته‌كانیشی ده‌دا. گوتیشی، كۆمه‌ڵگه به پله یه‌ك له‌و ره‌فتارانه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه ئینجیل، ته‌ورات، زه‌بوور و قورئان هه‌ر چواریان كتێبی ئاسمانین و پیرۆزن، بۆیه ده‌بێت هه‌مووان به‌رگری له یه‌كدی بكه‌ن و په‌یڕه‌وانیان هه‌ر چواریان به هی خۆیانی دابنێن، دووپاتیشیكرده‌وه، كه قورئان نیوه‌ی هی مه‌سیحییه‌كانه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی گوزارشت له ستایشی مه‌سیحیه‌ت و عیسا و په‌یڕه‌وانی ده‌كات و به‌ڕێز و شكۆوه ناویان ده‌هێنێت و ته‌نانه‌ت له هیچ كتێبێكی له‌و شێوه‌یه باسی عیسا و مه‌سیحیه‌ت ناكرێت.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە."
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقییە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی توندی بەدواداهات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوێد بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینییەوە، بەڵام لە عێراق توندترین هەڵوێست روویدا و خۆپێشاندەران ئێوارەی پێنجشەممە چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.