دوای دووساڵ له‌به‌خێوكردنی، كاریله‌یه‌كی بزنه‌كێوی گه‌ڕایه‌وه ناو سرووشت
K24 - هەولێر:
دوای دووساڵ له‌به‌خێوكردنی كاریله‌یه‌كی بزنه‌كێوی له‌لایه‌ن خانه‌واده‌یه‌كی ژینگه‌پارێزی ده‌ڤه‌ری بارزان، ئاژه‌ڵه كێویه‌كه گه‌ڕێندرایه‌وه نێو سرووشت.
هێلام كچێكی حه‌ڤده‌ساڵیه و له بچووكیه‌وه كاریله‌كه‌ی به‌خێوكرد و بووه هاوڕێی ژیانی، دواجار ماڵئاوایی له‌هاوڕێكه‌ی ده‌كات، ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو سرووشت.
هێلام دلێر، به كوردستان24ـی گوت: "كاریله‌كه دوو ساڵ و نیوە لای منە، بەشیر پێدان گەورەمان کردووە، ئێستاش گژوگیا دەخوات، هیچ ناوێکم بۆی دانەناوە، بەڵام وەک نەریت پێی دەڵێم گدی، چونکە له بچووکییه‌وه لای منە و زۆرم خۆش دەوێت و پێم ناخۆشە ببردرێته‌وه نێو سرووشت، بەڵام پێموایە لێرە بەولاوە باشترە بچێتەوە ژینگەی رەسه‌نی خۆی".
دلێر حوسێن باوكی هێلام له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "ئامادەکاریمان کرد كه كاریله‌كه راده‌ستی نێو ژینگەی خۆی بكه‌ینه‌وه، ئێستا تەمەنی دوو ساڵە پێویستیەتی بچێتەوە شاخ، پێویستی بە شیرپێدان و بەخێوکردنی ئێمەی نەماوە و ئەوەی بە ئەرکی خۆمانمان زانیوە بۆمان کردووە".
حه‌سه‌ن حالی فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی ژینگه‌ی مێرگه‌سۆر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوو دانەبوون بەداخەوە کە دانەیەک لەدەستی راوچیەکان مرد و ئەوەش ماڵباتی دلێر گرتیانە خۆ و چەند ساڵە ئەرکیان لەگەڵ کێشاوە وەک منداڵێکی ساوا، لێرەوە زۆر سوپاسیان دەکەین، خەڵکی ناوچەکەمان راو ناکات ئەوانەشی دیکەن لەدەرەوەی سنووری ئێرە دێن، ئێمەش رێگریان لێدەکەین و رووبەڕووی یاسایان دەکەینەوە.