لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە کینیا 48 کەس گیانیان لەدەستدا

دیمەنێکی دوای رووداوە هاتووچۆوەکە | وێنە: AFP
دیمەنێکی دوای رووداوە هاتووچۆوەکە | وێنە: AFP

K24 - هەولێر

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە کینیا لانیکەم 48 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان هاووڵاتیی دیکەش بریندارن.

ئێوارەی شەوی رابردوو (هەینی 30ـی حوزەیرانی 20023)، لە رۆژئاوای وڵاتی کینیا، لە کاتێکدا قەرەباڵغی هاتووچۆ لەسەر رێگەیەکی سەرەکی ئەو وڵاتە هەبووە، بارهەڵگرێک بە خێراییەکی زۆرەوە خۆی کێشا بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا.

جیۆفری مایەک، فەرماندەی پۆلیسی ناوخۆی ئەو وڵاتە بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی (ئەی ئێف پی) راگەیاندووە، بەهۆی رووداوەکەوە لانیکەم 48 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش بریندارن.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوەی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی، رووداوەکە لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان هەردوو شاری 'کێریچوو و ناکارۆ'ـی ئەو وڵاتە روویداوە و تا ئێستا تەرمی ژمارەیەک هاووڵاتیی لەژێر ئەو بارهەڵگرەدا ماون.