دوایین زانیاری سەبارەت بەو سەرمایەدارەی 100 ملیۆن دۆلاری لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بردووە

دۆلار
دۆلار

K24 - هەولێر:

سەرمایەدارێک لە شاری سلێمانی بەناوی کارکردن بە پارەکانیانەوە، 100 ملیۆن دۆلاری لە ژمارەیەک بازرگان وەرگرتووە و ئێستا دەڵێت، پارەی نییە بیداتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، ئەو سەرمایەدارە پارەکەی بۆ پرۆژەیەک وەرگرتووە، بەڵام ئێستا دەڵێت پارەی پێ نییە تا بیداتەوە بەو کەسانەی لێی وەرگرتوون.

ئاماژە بەوەشدراوە، سەرمایەدارەکە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بەمەبەستی وەبەرهێنان لە پرۆژەیەکدا پارەی لە بازرگانەکان وەرگرتووە و چەند مانگێک ئەو بڕە پارەیەی وەک قازانجی مانگانە لەسەری رێککەوتون، پێی داون، بەڵام ئێستا دەڵێت: پارەی پێ نییە بیانداتەوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی پەیامنێری کوردستان24، ئەو کەسانەی پارەیان بە سەرمایەدارەکە داوە، سکاڵایان تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو بابەتە لەلایەن پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی بڵاونەکراوەتەوە.

لەنێو ئەو کەسانەی پارەیان داوەتە سەرمایەدارەکە، هەیانە بڕی 20 ملیۆن دۆلاری پێ داوە.