فلۆرێنتینۆ پێرێز په‌یامی كۆتایی بۆ ئێمباپێ نارد
رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەگوێرەی ئاژانس و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان رووماڵ دەکەین، سات بە سات نوێترین دەنگۆیەکانتان بۆ دەگوازینەوە.
* یۆڤێنتۆس بەفەرمی گواستنەوەی تیمۆتی ویا کوڕی جۆرج ویا ئەفسانەی بەناوبانگی تۆپی پێی لە لیلی فەرەنسییەوە راگەیاند. ئه‌م یاریزانه له هێڵی پێشه‌وه و باڵی راست یاریی ده‌كات و ته‌مه‌نی 23 ساڵه و تێچووی گواستنه‌وه‌كه‌ی له یانه‌ی لیلیه‌وه بۆ یوڤێنتۆس به 14 ملیۆن یۆرۆ خه‌ملێندراوه.
* فلۆرێنتینیۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید په‌یامێكی بۆ كلیان ئێمباپێ ناردووه كه تاوه‌كو 1/1/2024 چاره‌نووسی خۆی یه‌كلایی نه‌كاته‌وه، ئه‌وا ریال مه‌درید بۆ هه‌میشه ئه‌و یاریزانه له‌بیر ده‌كاته‌وه و نایگوازێته‌وه - تۆماس گۆنزالێز
* ئالفۆنسۆ دێیڤز یاریزانی كه‌نه‌دی یانه‌ی بایرن میونشن ئاره‌زووی پۆشینی درێسی ریال مه‌درید ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه یان هاوینی داهاتوو رووبكاته سانتیاگۆ بێرنابیۆ – ماركا
* دیكۆ به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی بارسێلۆنا له ئیستانبووڵ له‌گه‌ڵ ئاردا گۆڵێر و خانه‌واده‌كه‌ی و سه‌رۆكی فێنه‌رباهچه كۆبووته‌وه و گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه لاوه‌ی ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌كه‌ی یانه توركه‌كه بۆ بارسێلۆنا بگوازنه‌وه - موندۆ دیپۆرتیڤۆ
* چێڵسی ئینگلیزی گواستنه‌وه‌ی ئالێكس ماتۆسی هێرشبه‌ری باڵی راستی یانه‌ی نۆرویچ سیتی به گرێبه‌ستێكی ئازاد راگه‌یاند.
* دۆمینیك سوبوسلای ناوه‌راستكاری هه‌نگاری یانه‌ی لایپزیگ بۆ تێپه‌ڕاندنی پشكنینه پزیشكییه‌كانی لیڤه‌رپوول ئێستا له به‌ریتانیایه و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو وه‌كو یاریزانی نوێی لیڤه‌رپوول رابگه‌یه‌ندرێت – سه‌ن
* ماركۆس تورام هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخی جێهێشت و به گرێبه‌ستێكی ئازاد بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ په‌یوه‌ندی به ئینته‌ر میلانی ئیتاڵیا كرد.