واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان دیاریكرا
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ ئێجگار قه‌ره‌باڵغ و پله‌ی گه‌رمیش زۆر به‌رزبوو. گوتیشی: "تا 11 ته‌مموز ته‌واوی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌رباری قه‌ره‌باڵغی و گه‌رمای به‌تین، تیمێكی پزیشكی یاوه‌ری حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بوو.
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گوتی: یه‌كه‌م كاروانی حاجیان كه به رێگه‌ی وشكانی گه‌شتی حه‌جیان كردبوو، 3ـی ته‌مموز به‌ڕێده‌كه‌ون و بۆ 5ـی ته‌مموز له هه‌رێمی كوردستان ده‌بن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و حاجیانه‌ی به رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج هاتبوونه سعوودیه، 7ـی ته‌مموز یه‌كه‌م فڕۆكه‌یان له هه‌رێمی كوردستان داده‌به‌زێت".
ده‌شڵێت: "تا 11 ته‌مموز ته‌واوی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
بەگوێرەی داتا‌کان، ئەمساڵ 37 هەزار هاووڵاتی لە عێراق بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج چوونه سعوودیە. لەو ژمارەیە چوار هەزار و 685 هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن.