مانگایه‌ك به زیاتر له چوار ملیۆن دۆلار فرۆشرا
K24 - هەولێر:
مانگایه‌ك له جۆری "نیلۆر" كه ته‌مه‌نی چوار ساڵه له موزایه‌ده‌یه‌كی ئاشكرادا به زیاتر له چوار ملیۆن دۆلار فرۆشرا، به‌مه‌یش بووه گرانترین چێڵ له جیهاندا.
ئه‌و مانگایه ته‌مه‌ن چوار ساڵییه كه له جۆری "نیلۆر"ـه، له وڵاتی به‌رازیل و له موزایه‌ده‌یه‌كی ئاشكرا به بڕی 4.3 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، هۆكاری به‌رزی نرخه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌شێك له كڕیاره‌كان مه‌به‌ستیانه سوود له ره‌گه‌ز و جۆره‌كه‌ی ببینن به‌تایبه‌ت بۆ دروستكردن و خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی.
نرخی پێفرۆشاوی ئه‌و مانگایه له بازاڕی ئاژه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بلاوده‌كرێته‌وه، كه له‌و رێگه‌یه‌وه سه‌رنج ده‌خرێته سه‌ر نرخی ره‌گه‌ز و جۆره‌كه‌ی، كه ئه‌مه‌یش ناووبانگی له جیهاندا زیاتر ده‌كات.
جۆری مانگای نیلۆر سه‌ره‌تا له هیند دروست بووه و به ناوی ناوچه‌ی نیلۆری هیندی له ویلایه‌تی ئه‌ندرا برادیش كراوه، هه‌روه‌ها به‌وه ناسراوه كه ره‌نگی سپییه و پێسته‌ی ئه‌ستووره.
له دیارترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و مانگایه، توانای گه‌شه‌كردنی هه‌یه به‌بێ ره‌چاوكردنی جۆری ئه‌و ئالییكه‌ی پێی ده‌درێت و توانی به‌رگریكردنی زۆربه‌ی سووتانه‌وه‌كانی هه‌یه به‌تایبه‌ت به‌هۆی پێكهاته‌ی پێسته‌كه‌ی كه رێگره له هه‌ڵمژینی زینده‌وه‌ره زیانبه‌خش و خوێنمژنه‌كان.
مانگای نیلۆر ده‌توانێت به‌رگه‌ی كه‌شی گه‌رم بگرێت، رژێنەکانی دوو هێندە گەورەترن و لەسەدا 30 زیاترن کە لە زۆربەی جۆرەکانی چێڵی ئەوروپیدا دەبینرێن.