بلومبێرگ: ئەمساڵ سندوقەکانی ئەوروپا نزیکەی 27 ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە

K24 - هەولێر

رۆژنامەیەکی ئەمەریکی رایگەیاند، سندوقەکانی ئەوروپا لە ساڵی 2023 دا، نزیکەی 27 ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە.

ماڵپەڕی بلومبێرگ بڵاویکردووەتەوە، سندوقەکانی ئەوروپا لە ساڵی 2023 دا، نزیکەی 27 ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە، چونکە وەبەرهێنەران تادێت پلانەکانیان بۆ بەرژەوەندی سندوقەکانی ئەمەریکا دەگۆڕن.

ئاژانسەکە داتاکانی بانکی ئەمەریکای هێنایەوە، کە بۆ شانزەهەمین هەفتەی لەسەریەک، رەوتی بەردەوامی وەبەرهێنانەکان تۆمارکرا، و ئەوروپا تاکە ناوچەی سەرەکی کۆچی وەبەرهێنەران بوو لە مانگی حوزەیران، بەمەش تەنها لە ماوەی حەفت رۆژی رابردوودا 4.6 ملیار دۆلار لە سندوقەکانی ئەوروپا کێشراوەتەوە.

ئابوریناسان ئەمە روون دەکەنەوە و دەڵێن: وەبەرهێنەران پارەی ئەمەریکایان پێ باشترە، بەو پێیەی ئابوری ئەمەریکا بۆ ئەوان بەهێزتر دەردەکەوێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ترسی خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری جیهانی هەیە.