کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

کەشناسی
کەشناسی

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر بەرزدەبێتەوە.

بەشی پێشبینیەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئەمڕۆ  یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم ئەگەرى بوونى  تۆزێکى کەم هەیە، پلەى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت  بەگشتى، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى  تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 40پلەى سیلیزى

سلێمانی: 38 پلەى سیلیزى

دهۆک: 39 پلەى سیلیزى

کەرکوک:  43 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  40 پلەى سیلیزى

سۆران :  40 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :  45 پلەى سیلیزى