باڵیۆزخانه‌ی ڤاتیكان له عێراق به توندی ئیدانه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز ده‌كات
K24 - هەولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ڤاتیكان له عێراق به‌توندی ئیدانه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن په‌نابه‌رێكی عێراقی له سوید ده‌كات.
له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا باڵیۆزخانه‌ی ڤاتیكان له عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئیدانه‌ی ئه‌و كاره قێزه‌وه‌ن و نابه‌جێیه ده‌كه‌ین كه له ستۆكهۆڵم ئه‌نجامدرا و بووه هۆی زیانگه‌یاندن به موسڵمانانی عێراق و ته‌واوی جیهان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ڤاتیكان ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و كاره دژی هه‌ڵوێست و پره‌نسیپی مه‌سیحییه‌ته له‌باره‌ی رێزگرتن و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و برایه‌تی نێوان ته‌واوی مرۆڤایه‌تی.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە".
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقییە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی توندی بەدواداهات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوید بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینییەوە، بەڵام لە عێراق توندترین هەڵوێست روویدا و خۆپیشاندەران ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.