مه‌ناف حه‌سه‌ن: پارتی له مووسڵ به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات
K24 - هەولێر:
مه‌ناف حه‌سه‌ن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پارێزگای مووسڵ سه‌باره‌ت به كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كێكه له گرنگترین پارێزگاكانی عێراق، له‌و چوارچێوه‌یه‌یشدا پارتی هه‌وڵێكی زۆری داوه و ئاماده‌كارییه‌كی پێویستی كردووه بۆ به‌شداریكردن له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی لقی چوارده‌ی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا پارتی بڕیاری داوه به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و شاره بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ئاماده‌كاری پێویستی كردووه، باسی له‌وه‌ش كرد، پارتی له‌وه‌ته‌ی دوای ساڵی 2003ـوه به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه كه‌سانی پێكهاته جیاوازه‌كانی پارێزگای مووسڵ له‌ناو لیسته‌كه‌یدا جێ بكاته‌وه و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كاندیدیان بكات.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سته‌مێك له‌سه‌ر كورد به‌گشتی و له‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی له شاری مووسڵ هه‌یه، روونیشكرده‌وه ئه‌و سته‌مه زیاتر له‌سه‌ر ئێزدییه‌كان و ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌تی و له قه‌زای شنگال بووه، به‌تایبه‌تی كه ماوه‌ی نزیكه‌ی ده ساڵه به‌شێكی زۆری ئێزدییه‌كان له كامپه‌كان ده‌ژین و له بارودۆخێكی زۆر خراپدابوونه و ئێستایش ئیداره‌ی شنگال به ده‌ست هێزێكی ده‌ره‌كی و ناعێراقییه و رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه نادرێت، گوتیشی، پارتی هه‌موو هه‌وڵێكی له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌یان داوه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراقیش تا ئێستا نه‌یتوانیوه ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكاته‌وه.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی لقی چوارده‌ی پارتی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه كوردێكی زۆری ناو مووسڵ و ده‌وروبه‌ری له دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر شاره‌كه به‌ره‌و هه‌ولێر و دهۆك و شوێنه‌كانی دیكه ئاواره بوون، گوتیشی، په‌رله‌مانی عێراق و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سته‌مێكی زۆری له‌و ئاوارانه كردووه و پێی راگه‌یاندوون، كه نابێت ده‌نگی خۆیان له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی بده‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه ناو پارێزگای نه‌ینه‌وا و شوێنه‌كانی دیكه‌یان، كه ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌تی ده‌نگدانیان و به‌شداریكردنیان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه.
رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە 1ـی ته‌ممووزی 2023 ده‌ست به تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی، حزب و كاندیده‌كان ده‌كه‌ن.