وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق فۆڕمی خۆراك له پێنج پارێزگا به ئه‌لیكترۆنی ده‌كات
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، نوێكردنه‌وه‌ی تۆماره‌كانی فۆڕمی خۆراك له پێنج پارێزگا به‌رده‌وامه و واده‌ی ده‌ستپێكردنی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماره‌كان له پارێزگای به‌غداشی راگه‌یاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە (2ـی تەمموزی 2023)، ئیبتیهال هاشم، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پلاندانان و به‌دواداچوون له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، فه‌رمانگه‌كه‌یان له هاوكاریه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماره‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك له پێنج پارێزگا به‌رده‌وامه، له‌وانه‌ش پارێزگاكانی نه‌جه‌ف، دهۆك، كه‌ركووك، موسه‌ننا و شاری سه‌در له پارێزگای به‌غدا.
باسی لەوەشکرد، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ده‌ست به نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری به‌شه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای به‌غدا ده‌كرێت و له ماوه‌كانی داهاتووشدا به ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه ده‌گرێته‌وه.
ئاماژه ی به وه شکرد، پڕۆسه ی نوێکردنه وه ی داتا‌کان له پارێزگای به غدا له دوای پشووی جه ژنی قوربانی پیرۆز دهستپێده کات، داواش له هاووڵاتیان ده کات داتاکانی خۆیان نوێ بکه نه وه .
جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی "پێداچوونەوە بە وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی دەرکردنی کارتی نیشتمانی بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەنی نین، چونکە کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی بەستراوەتەوە بە کارتی نیشتمانی".