مه‌رگی كتوپڕی وه‌رزشوانێك، هه‌زاران یاریزانی تۆقاندووه
مه‌رگی له‌ناكاوی (جۆ لینده‌ر)ـی پاڵه‌وانی له‌شجوانی ئه‌ڵمانیا كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌دوای خۆیدا هێنا، هۆكاری مردنه‌كه‌شی ئاشكرا ده‌بێت، به گوێره‌ی راپۆرتێكی میدیایی به‌ریتانیا مه‌رگی ئه‌و یاریزانه، ترس و دڵه‌ڕاوكێی خسووه‌ته نێو وه‌رزشوانانی هۆڵه‌كانی له‌شجوانی.
جۆ لینده‌ر له نێو سۆشیاڵ میدیا (جۆستێتیك) ناسرا بوو، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له ته‌مه‌نی 30 ساڵی به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ گیانی له‌ده‌ست داوه.
جۆ به‌هۆی له‌شولار و وه‌رزشه‌كه‌ی ناوبانگێكی زۆری له نێو به‌كارهێنه‌رانی یوتیووب هه‌بوو، رۆژانه به‌رنامه خۆراكییه‌كانی بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی له‌شجوانی بۆ به‌ركارهێنه‌رانی سۆشیاڵ میدیا بڵاو ده‌كرده‌وه.
نیشا، ئه‌و كچه هاوڕێیه‌ی جۆ لینده‌ر، یه‌كه‌مین كه‌س بوو كه هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی له‌شجوانی بڵاوكرده‌وه. نیشا لەڕێگەی ئەکاونتی خۆیەوە لە "ئینستاگرام" نووسیویه‌تی: پێشتر جۆ لینده‌ر چه‌ندانجار لای من باسی ئه‌وی كردووه كه ئازارێكی زۆری مل و ماسولكه‌كانی هه‌یه، دواجار بەهۆی خوێنبەربوون و جه‌ڵته‌ی مێشك گیانی لەدەستداوە.
به گوێره‌ی راپۆرتێك كه پێگه‌ی سكای نیوزی به‌ریتانیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ماددانه‌ی جۆ لینده‌ر وه‌كو ته‌واوكه‌ری خۆراكی به‌كاری هێناوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مردنه‌كه‌ی هه‌بووه، وایكردووه خوێنبه‌ره‌كانی لاواز و ته‌نك بێت و دواجار بووه‌ته هۆی بچڕانی خوێنبه‌ره‌كان و جه‌ڵته‌ی مێشكی لێ داوه.
دوای مردنه لەناکاوه‌كه‌ی جۆ لیندنەر، ڕێکخراوێکی میسری هۆشداری دەداتە وەرزشوانانی وڵاتەکەی كه خۆیان بپارێزن له به‌كارهێنانی مادده‌ی خراپی ته‌واوكاره خۆراكییه‌كان كه بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و پاڵه‌وانه له‌شجوانه‌ی ئه‌ڵمانیا.
رێكخراوه میسڕییه‌كه بڕیاری داوه كۆمه‌ڵێك مادده‌ی دیكه كه له هۆڵه‌كانی له‌شجوانی به‌كاردێت بخرێته نێو لیستی مادده قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان كه سه‌لمێندراوه زیانی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه.
جۆ لینده‌ر پێشتر بۆ ماوەیەکی کورت لە دوبەی ژیاوە، دواتر چوو تایلەند، له نێو وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیاش ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد و لقێكی بازرگانی له‌بواری ته‌واوكاره خۆراكییه‌كان له تایله‌ند كرده‌وه.
له یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه میدیاییه‌كان پێشتر گوتویه‌تی: به‌هۆی زیاده‌ڕۆیی له مه‌شكردن تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نی ماسولكه‌یی بووه و ترسی له‌وه هه‌یه تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بێت.