قاسم ئه‌عره‌جی و پلاسخارت دۆسییه‌ی سووتاندنی "قورئانی پیرۆز"یان تاوتوێكرد
K24 - هەولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی و نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كاردانه‌وه‌كانی تایبه‌ت به سووتاندنی قورئانی پیرۆزیان تاووتوێكرد، كه رۆژی 28ـی حوزه‌یرانی رابردوو، ئه‌و په‌نابه‌ره له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێك له ستۆكهۆڵم كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆزی سووتاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 2ـی ته‌مموزی 2023)، قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، له‌گه‌ڵ جێنین هێنس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه و تێیدا ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به دوایین سه‌ردانی بۆ باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك كرد، كه به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگییه‌كان له بواری تیرۆر و ئاسایش و دۆسییه مرۆییه‌كان، ئه‌نجامیدابوو.
ئه‌عره‌جی دووپاتیكرده‌وه، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری لە عێراق له‌باره‌ی داخستنی كه‌مپی هۆل بكات، كه مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ناوچه‌كه و جیهان به‌گشتی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پلاسخارت و ئه‌عره‌جی دوایین پێشهاته ناوخۆیی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان تاووتوێكرد، به‌تایبه‌ت پرسی سووتاندنی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن په‌نابه‌رێكی عێراقی له سوید.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە".
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقییە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی توندی بەدواداهات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوید بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینییەوە، بەڵام لە عێراق توندترین هەڵوێست روویدا و خۆپیشاندەران ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.