ئه‌و گه‌نجه كه ژیانی خسته مه‌ترسی بۆ بینی مێسی شتی سه‌یر باس ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی له میدیاكانی بڵاوبووه كه مێسی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له كه‌ناره‌كانی ئیبیزا له ئیسپانیا پشووه‌كانی به‌سه‌ر ده‌بات، گه‌نجێك زیاتر له كیلۆمه‌ترێكی به مه‌له‌كردن بڕی و چووه نێو ئه‌و كه‌شتییه‌ی كه مێسی هه‌ڵگرتووه.
رۆژنامه‌ی Mundo Deportivoـی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا ئه‌و گه‌نجه‌ی ناساندووه و كه ناوی (سولی)ـیه، چیرۆكی بینینی مێسی ده‌گێرێته‌وه.
سولی له لێدوانێكدا بۆ ئه‌م رۆژنامه‌یه كه نزیكه له یانه‌ی بارسا، ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كانم مه‌رجم له‌گه‌ڵ كردن كه به مه‌له‌كردن خۆم ده‌گه‌یه‌نمه لای مێسی، ئه‌وان گاڵته‌یان به‌م من كرد، به‌ڵام من ته‌حه‌دای ئه‌وانم كرد و سه‌ركێشیم به ژیانی خۆم كرد و ماوه‌یه‌كی دوور و درێژم به مه‌له‌كردن بڕی و چوومه لای مێسی.
سولی ده‌شڵێت: ماوه‌ی 20 خوله‌ك به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ مێسی دانیشتم و پێشوازییه‌كی زۆرباشی لێ كردم و شه‌ربه‌تی بۆ هێنام و به‌یه‌كه‌وه خواردمانه‌وه، كاتێك به‌یه‌كه‌وه قسه‌مان ده‌كرد هه‌رگیز وا هه‌ستم نه‌ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و مێسییه‌ی خاوه‌ن 5 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر دانیشتووم، چونكه زۆر ساده و نه‌رم هاوڕێیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم.
سولی له گێرانه‌وه‌ی چیرۆكی بینینه‌كه‌ی مێسی بۆ رۆژنامه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: كاتێك له‌گه‌ڵ مێسی مامه‌وه هه‌ستم به‌وه كرد كاریگه‌ری شكسته‌كه‌ی جامی كۆپا ئامێریكای له‌سه‌ر نه‌ماوه.
سۆلی گوتیشی: به‌داخه‌وه مۆبایله‌كه‌م به‌هۆی ته‌ڕبوونه‌وه له‌ده‌ستدا، له جیاتی ئه‌وه شتێكی باشترم ده‌ست كه‌وت كه وێنه‌گرتن بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كه‌ی بارسێلۆنا.
كه‌ناره‌كانی ئیبیزا كه كه‌وتۆته وڵاتی ئیسپانیا، ساڵانه زۆربه‌ی ئه‌ستێره و كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كان پشووه‌كانیان له‌م شوێنه به‌سه‌ر ده‌به‌ن، دیاترین ئه‌وانه‌ی كه له هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان كاته‌كانیان له‌وێ به‌سه‌ر برد كریستیانۆ و مێسی بوون.