گۆڵكاره مێژووییه‌كه‌ی عێراق بڕیاری وازهێنانی دا
یوونس مه‌حموود كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق كه ئێستا له وڵاتی ئوردنه، به‌ڵام له هه‌ولێر نیشته‌جێیه، به فه‌رمی بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن داوه.
پێگه‌ی شه‌فه‌ق نیوزی عه‌ره‌بی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه یوونس مه‌حموودی ته‌مه‌ن 37 ساڵان بڕیاری خانه‌نشینبوونی داوه.
یوونس مه‌حموود، له دایكبووی شارۆچكه‌ی دوبزی سه‌ر به كه‌ركووكه، ئێستا په‌یوه‌ست نییه به هیچ یانه‌یه‌ك، پێشتر یاریی بۆ چه‌ندان یانه كردووه، (ته‌ڵه‌به، شورته و هه‌ولێر)، له ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش یاریی بۆ یانه‌كانی (خور و غه‌رافه، سه‌دی قه‌ته‌ری، ئه‌هلی سعوودی و وه‌حداتی ئیماراتی)، هه‌روه‌ها یوونس له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رۆڵێكی كاریگه‌ری له بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای 2007ـی هه‌بوو.