لە کەرکووک گەنجێک کوژرا

K24 - کەرکووک

درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی ئیسکانی کەرکووک شەڕ لەنێوان دوو گەنج روودەدات و  یەکێکیان ئەوەی دیکەی کوشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، کوژراوەکە ناوی (مەهدی حەسەن)ـە کوردە و تەمەنی 25 ساڵە و نیشتەجێی گەڕەکی ئیسکانی لەرکووکە، لەلایەن هاورێکەی خۆیەوە 13 گولـلەی کڵاشینکۆفی لێدراوە، دەستبەجێ لەو شوێنە گیانی لەدەستداوە.

پەیامنێرمان رایگەیاندووە، تاکو ئێستا هۆکاری دەمەقاڵێ و شەڕی نێوان ئەو دوو گەنجە نەزانراوە.

عەقید یوسف ساڵح، بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی ئازادی لە شاری کەرکووک، زانیارییەکانی بۆ کوردستان24 پشتڕاستکردەوە گوتی: "لێکۆڵینەوەمان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و هاوڕێ بکوژەکە هەڵهاتووەو دەستگیر نەکراوە، بەڵام ئێمە بە شوێنیەوە دەبین تاکو دەستگیری دەکەین".