هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به‌ دانیشتنه‌كانی ده‌كاته‌وه‌

په‌رله‌مانی عێراق
په‌رله‌مانی عێراق

K24 - هەولێر:

فیراس موسڵماوی، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، دوای ته‌واوبوونی پشووی یاسادانان له‌ 13ـی ئه‌م مانگه‌، له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مان ده‌ست به‌ دانیشتنه‌كانی ده‌كاته‌وه‌.

موسڵماوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای تێپه‌ڕبوونی واده‌ی یاسایی به‌سه‌ر پشووی یاسادانان، هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی و سه‌رپێچییه‌كی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی یاسادانان نییه‌.

دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ 12ی مانگی حوزه‌یران، له‌ رۆژی دواتر كه‌ ده‌كاته‌ 13 هه‌مان مانگ، په‌رله‌مانی عێراق چووه‌ پشووی یاسادانان و ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت.