ئەمهریكا رێگری لە ئێران كرد دەست بەسەر دوو كەشتیدا بگرێت
K24 – ههولێر:
ھێزی دەریایی ئەمهریكا رایدهگهیهنێت، ئێران ویستوویەتی لە گەرووی ھۆرمز دەست بەسەر دوو كەشتیدا بگرێت، بەڵام رێگریان لێ كردووە.
ئەمڕۆ (چوارشەممە 5ـی تهمموزی 2023) تیم ھاوكینز گوتەبێژی ھێزی دەریایی ئەمهریكا لە كەنداو رایگەیاند، بەلەمە شەڕەكەرەكانی ئێران ویستوویانە دەستبەسەر دوو كەشتی نەوتھەڵگر لە گەرووی ھۆرمزدا بگرن، بەڵام دوای كاردانەوەی ئەوان ناچاركراون، دووربكەونەوە و رێگریان لێكردوون.
تیم ھاوكینز دەڵێت: كەشتییەكان بەشێوەی یاسایی بەگەرووی ھۆرمزدا تێپەریون و ھێزەكانی ئێران تەقەیان لە یەكێك لە كەشتییەكان كردووە، بەڵام دوای كاردانەوەی ئەمهریكییەكان ناچاركراون لە كەشتییەكان دووربكەونەوە.
گەرووی هورموز، کەنداوی فارس و کەنداوی عوممان بەیەکدەگەێنێت و یەک لەسەر پێنجی نەوتی جیهانیش لەوێوە تێدەپەرێت.