عه‌مید دلێر زێباری: ئاراسته‌ی هێرشه درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گای لیوای یه‌كی پاسه‌وانی سنوور له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بووه
K24 – هه‌ولێر:
هێرشێكی درۆنی كرایه سه‌ر باره‌گای لیوای یه‌كی پاسه‌وانی سنوور له ناوه‌ندی قه‌زای باتیفا و فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری ناوچه‌ی یه‌كیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كه به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو بووه و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌و ئاراسته‌یه‌یش ده‌ستنیشان ده‌كات كه درۆنه‌كه‌ی لێ هه‌ڵدراوه.
عه‌مید دلێر زێباری، فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری ناوچه‌ی یه‌ك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 5ـی ته‌ممووزی 2023) له رێگه‌ی درۆنێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه، هێرش كرایه سه‌ر باره‌گای هێزی یه‌كی پاسه‌وانی سنوور و دوای لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، ده‌ركه‌وت ئه‌و درۆنه له رۆژهه‌ڵاتی باره‌گای لیواكه‌وه هاتووه، كه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی درۆنه‌كه‌ی لێ هه‌ڵدراوه چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی لێیه.
عه‌مید دلێر زێباری روونیشكرده‌وه، درۆنه بۆمبڕێژكراوه‌كه جگه له زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، گوتیشی، دوای هێرشه‌كه گرووپێك به‌ناوی "المقاومة الإسلامیة - لوا‌ء أحرار العراق" به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌و هێرشه راگه‌یاندووه، گوایه ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر باره‌گانی هێزی سوپای توركیا بووه. جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئه‌و ده‌نگۆیه دووره له راستییه‌وه، به‌ڵكو هێرشه‌كه بۆ سه‌ر باره‌گای هێزی یه‌كی پاسه‌وانی سنوور بووه و هیچ باره‌گایه‌كی سوپای توركیا له‌و ناوچه‌یه‌دا بوونی نییه، تاوه‌كو بكریته پاساو و هێرشی بكرێته سه‌ر.
باسی له‌وه‌ش كرد، كه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان په‌كه‌كه و گرووپی "المقاومة الإسلامیة - لوا‌ء أحرار العراق"ـدا هه‌یه و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یشیدا ئه‌وه پشتڕاست ده‌كرێته‌وه، گوتیشی، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی درۆنه‌كه‌ی لێ هه‌ڵدراوه، جموجۆڵه‌كانی په‌كه‌كه‌ی به به‌رده‌وامی لێیه.
عه‌مید دلێر زێباری به ناوی فه‌رمانده‌ی یه‌كی ناوچه‌ی پاسه‌وانی سنوور، داوای له حكومه‌تی عێراق به زووترین كات لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه بكات و رێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشی له‌و شێوه بگرێت، هه‌روه‌ها داوایشی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و رووداوه پێكبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه بۆ رای گشتی بدات.
له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌وه ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 5ـی ته‌ممووزی 2023) دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنووری لە ناوەندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردە ئامانج و بەهۆیەوە جگە لە زیانی ماددی، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، درۆنەکە لەنێوان گوندی دووکەرێ و بەروشکا سەعدوونی لە سنووری قەزای باتیفاوە ئاراستە کراوە و لەو ناوچەیەش چەکدارانی پەکەکە تێیدا بوونیان هەیە.