وه‌زیری نه‌وتی عێراق: هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌رده‌وامه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه به‌رده‌وامه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق گوتی: به‌مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه، به‌ر له جه‌ژنی قوربان کۆبوونەوەیەك لەگەڵ شاندێکی تەکنیکی توركی ئەنجامدراوە.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق دووپاتیشیكرده‌وه، راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی جه‌یهانه‌وه، زیان بە بودجەی دەوڵەت دەگەیەنێت و ناتوانن له به‌رامبه‌ریدا ده‌سته‌وه‌ستان بن، بۆیە هه‌نگاوه‌كانیان بۆ زیادكردنی بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له رێگه‌ی به‌نده‌ری باشووره‌وه خێراكردووه، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و 500 هه‌زار به‌رمیله‌ی رۆژانه له‌رێگه‌ی به‌نده‌ره توركییه‌كه‌وه هه‌نارده‌ده‌كران، وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاویش توانیویانه له مانگی رابردوودا رۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیلی زیاده له رۆژێكدا، له‌ڕێگه‌ی باشووره‌وه هه‌نارده بكه‌ن.
له 25ی ئاداری رابردووه‌وه تا ئێستا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا وه‌ستاوه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پێویسته هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، له‌به‌رامبه‌ردا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه دابینبكرێت.