وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژمارەیەک بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیردەکات

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق
لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق

K24 - هەولێر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی ژمارەیەک بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی لە چوار پارێزگای وڵاتەکە  و دەروازەیەکی سنووری راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی 7ـی تەممووزی 2023، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە دەزگای هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیا جیاجیای هێزەکانیان ژمارەیەک بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان لە هەریەک لە پارێزگاکانی بەغدا، دیالە، دیوانییە و بابل، دەستگیرکران.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و حەبی جوارجۆری هۆشبەر. لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە، رێککاری یاسایی لە بەرامبەر دەستگیرکراوەکان گیراوەتەبەر بۆ بەسزاگەیاندنیان.

لەلایەکی دیکەوە دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، هێزە ئەمنییەکان لە دەروازەی سنووری شەلەمچە توانییان بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکەن، کە دەیویست ماددەی هۆشبەری (کریستاڵ) بهێنێتە نێو وڵاتەکەدا.

لە راگەیەندراوەکەدا دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق روونیکردووەتەوە، دەستیان بەسەر کەولوپەلەکانی ئەو بازرگانەدا گرتووە و رەوانەی دادگایان کردووە، بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی گونجاو بەرامبەری بگیرێتەبەر.