شه‌مه‌نده‌فه‌ره لۆكسه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتن خاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی گرانبه‌هایه
K24 – هەولێر:
وێنه‌ی ناوه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی له‌خۆگرتووه و له كۆشك ده‌چێت، وێنه‌كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی دۆسیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و تایبه‌ته به چالاكییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كۆشكی كریملینه‌وه هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی ناوه‌ندی دۆسیه‌كان "Dossier Center" بڵاویكردووه‌ته‌وه، شه‌مه‌نده‌فه‌رێك كه ده‌گوترێت تایبه‌ته به ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، خاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ده‌گمه‌ن و پێشكه‌وتووه، به شێوه‌یه‌ك هۆڵێكی تایبه‌ت به جوانكاری بۆ پوتن له‌خۆگرتووه و هه‌روه‌ها جگه له‌و هۆڵه، هۆڵێكی پزیشكی و هۆڵێكی وه‌رزشی تایبه‌ت به وه‌رزشی ئاسنی تێدایه، كه پێشكه‌وتووترین ئامێره وه‌رزشییه‌كانی تێدا به‌كاردێت.
ناوه‌ندی دۆسیه‌كان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دا گه‌رماوێكی هه‌یه، دووشه‌كه‌ی لۆكسه و بۆنداره و نرخه‌كه‌ی بایی 3.75 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینییه، ناوه‌نده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره به‌وه له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی دیكه جیاده‌كرێته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك ئامێری دژه‌پیری و ئامێرێكی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و ئامێریكی چاودێری ته‌ندروستی بۆ پێوانه‌كردنی لێدانی دڵ و پله‌ی گه‌رمی تێدایه.
ناوه‌ندی دۆسیه‌كان تیشكی خستووه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره زرێپۆشه و تێچووی چاككردنه‌وه‌ی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014ـوه، گه‌یشتووه‌ته 15 ملیۆن و 855 هه‌زار دۆلار. هه‌روه‌ها ئه‌و ناوه‌نده روونیكردووه‌ته‌وه، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه فارگۆنێكی لۆكس راده‌كێشێت، كه به فه‌رشی سوور و په‌رده و مێزی درێژ و ره‌نگسوور رازێنراوه‌ته‌وه و تایبه‌ته به شوێنی نان خواردن.
به‌گوێره‌ی ناوه‌نده‌كه، سه‌رۆكی رووسیا له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی رووسیا – ئۆكرانیاوه ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره زۆر به‌كارده‌هێنێت، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی فڕۆكه كه‌س ناتوانێت چاودێری بكات. پێشتریش ئیلیا رۆزدیستفینسكی رۆژنامه‌نووس له ناوه‌ندی دۆسیه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، پوتن به‌هۆی باری ده‌روونییه‌وه ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره به‌كارده‌هێنێت، چونكه ترسی هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌ناو فڕۆكه بێت چاودێری بكرێت و بخرێته خواره‌وه، به‌ڵام شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی تایبه‌تمه‌ندی خۆپارێزی تێدایه.