ژمارەیەک پڕۆژەی رێگاوبان لە پیران و مێرگەسۆر جێبەجێ دەکرێن
K24 – بارزان:
رێگای سه‌ره‌كی شاره‌دێیه‌كانی پیران و گۆڕه‌توو سه‌ربه‌قه‌زای مێرگه‌سۆر به گوژمه‌ی یه‌ك ملیار و 899 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بووجه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران لەبواری جێبه‌جێكردندایه‌و %40ـی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه ته‌واوكراوه.
دڵبرین نه‌جم، ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیار، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، "پڕۆژەکە پێک دێت لە بڕین و پڕکردنەوە و درێژکردنەوەی پردەکان، لەگەڵ دیواری پاڵپشتی رێگا، بەشێکیشی تێکردنی بەردی شکاو و چینی ستابلایزەرە، بەگشتی %40ـی کارەکانی تەواو بوونە و ئەوەی ماوەتەوە بەردی شکاوە لەگەڵ ستابلایزەر".
لەلایەکی دیکە، سه‌تحی مسته‌فا، گوندنشین، بۆ کوردستان24، گووتی: "پێشتر تاسەی زۆری هەبوو رێگاکە تابڵێی ناخۆش بوو لەبەر هەوراز و تەسکی، دەستخۆشی لە حکومەت دەکەین کە ئەم کارەمان بۆ دەکات".
لەلایەن خۆیەوە، فكری حه‌مه‌ده‌مین، شوفێر، رایگەیاند، "من ئۆتۆمبێلی بارم پێیە و باش لە سەختی ئەو رێگاییە تێدەگەیشتم ئەوەی کاری من نەکات ئاسان نییە تێبگات چەندە ئەزییەتمان دەبینی بەدەست خراپی رێگاکە، ئێستاش کە کاری تێدادەکرێت و چاکی دەکەن زۆر سوپاسی حکومەت دەکەین".
رێگاكه دانیشتوانی شاره‌دێكانی به‌رمیزه سه‌ربه‌قه‌زای سیده‌كان و پیران و گۆڕه‌توو به‌سه‌نته‌ری قه‌زای مێرگه‌سۆر ده‌گه‌یێنێت و رێگایه‌كی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه‌یه.