فیدان و بلینكن چه‌ند پرسێكی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی تاووتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا ژماره‌یه‌ك پرسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییان تاووتوێكرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، هاكان فیدان و ئانتۆنی بلینكن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا، هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بابه‌ته‌كانی فراوانكردنی ناتۆ، لووتكه‌ی ناتۆ كه له ڤیلنیوس سازده‌كرێت، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی میكانیزمی هاوكاریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا و دوایین پێشهاته‌كانی ئۆكرانیایان تاووتوێی كرد.
چاودێرانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی پێیانوایه توركیا به یه‌كێك له ده‌رگا گرنگه‌كان، بۆ تێگه‌یشتنی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا به هۆی شوێنه جیۆسیاسیه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو هێزی له راده‌به‌ده‌ره‌كه‌یه‌تی و ده‌توانێت وه‌كو نمونه‌یه‌كی دیار خۆی به هاوبه‌شی رۆژائاوا و ئه‌مه‌ریكا بزانێ و ئه‌وانیش له ناوچه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پشتی پێ ببه‌ستن.