كالیفۆرنیا.. له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هەولێر:
له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك بۆ نێو كێڵگه‌یه‌ك له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
كاربه‌ده‌ستان له‌مباره‌یه‌وه باسیان له‌وه‌كرد، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه له لاس ڤێگاسه‌وه فڕیوه، له نزیك فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك له باشووری ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، گڕیگرتووه.
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئاگركوژێنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ریڤه‌رسایده‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌و فڕۆكه‌یه له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه كه كه‌وتبووه خواره‌وه و هه‌ر شه‌ش سه‌رنشینه‌كه‌ی له شوێنی رووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیی ئاسایشی گواستنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا و فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی فیدراڵی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.