پێشمه‌رگه په‌لامارێكى داعشى له شنگال تێك‌شكاند
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانى رێكخراوى داعش كه له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ك رێكخراوێكى تيرۆريستى ده‌ناسرێت، په‌لامارى سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌يان له سنوورى شنگال دا.
له به‌رامبه‌ردا هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌ره‌نگارى په‌لاماره‌كه‌ى داعش بوونه‌وه و توانيان شكستيان پێ بهێنن.
هاوكات فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ژماره‌يه‌ك مۆڵگه‌ى داعشيان له رۆژهه‌ڵاتى شنگال بۆردومان كرد و به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان زياتر له 10 چه‌كدارى داعش به‌و هۆيه‌وه كوژراوون.