هه‌ردوو جێگرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه
K24 – هەولێر:
هه‌ردوو جێگرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت له جێبه‌جێكردنی ته‌واوی به‌نده‌كانی یاسای بودجه ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان كرده‌وه، وه‌زری نوێی په‌رله‌مان كار له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه ده‌كات، كه په‌یوه‌ندییان به ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، له‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان، په‌رله‌مان به وردی چاودێری جێبه‌جێكردنی ته‌واوی بڕگه و مادده‌كانی ناو یاسای بودجه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه‌وه هه‌یه.
هه‌ریه‌ك له عه‌بدوڵڵا و مه‌نده‌لاوی دووپاتیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه وه‌ستاوه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنی واقعی خزمه‌تگوزاری له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق كرده‌وه.
رۆژی 13/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد.
پێشتریش گوتەبێژی حکومەتی عێراق، باسم عەوادی رایگەیاندبوو، قەبارەی بودجەی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2023، دەگاتە 197 تریلیۆن و 828 ملیار دینار و کورتھێنان لە بودجەی ئەمساڵدا دەگاتە 63 تریلیۆن دینار.