وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه: له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌م 409 پڕۆژه ئەنجامدراون
K24 – هەولێر:
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دانابوو، زیاتر له 409 پڕۆژه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له بواری رێگا و بان و پرد دا ئه‌نجامدراوه و ته‌واو بوونه.
دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، تا ئێستا 163 پڕۆژه له بواری جێبه‌جێكردندایه و زیاتر له 409 پڕۆژه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له بواری رێگا و بان و پرد ئه‌نجامدراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر دوو بنه‌ما ئه‌نجامدراون، بنه‌مای دانیشتووان و پێداویستی ناوچه‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی جیاوازی له نێوان ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ین و هه‌وڵمانداوه پڕۆژه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجام بده‌ین.
دانا عه‌بدولكه‌ریم له‌باره‌ی ئاڵنگه‌رییه‌كانی به‌رده‌م كابینه‌ی نۆیه‌م گوتی: ئاڵنگارییه‌كان كاریگه‌ری كرده‌سه‌ر كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، به‌تایبه‌ت دوای خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و هاتنی په‌تای كۆرۆنا، كه ئه‌مانه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئێمه‌دابوو.