سكرتێری گشتی ناتۆ: ئه‌ردۆغان رازی بووه سوید ببێته ئه‌ندام له ناتۆ
K24 – هەولێر:
سكرتێری گشتی ناتۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆككۆماری توركیا رازی بووه له‌سه‌ر داواكاری سوید بۆ بوون به ئه‌ندام له ناتۆ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش داواكارییه‌كه‌ی سوید ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی توركیا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 10ـی ته‌ممووزی 2023) یانس ستۆلتنێرگ، سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌ستی (ناتۆ) ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به خۆشحاڵییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رازی بووه له‌سه‌ر داواكاری سوید بۆ بوون به ئه‌ندام له ناتۆ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بڕیاری داوه له زووترین كاتدا دۆسیه‌ی داواكارییه‌كه‌ی سوید ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی توركیا بكات و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان په‌سندی بكات.
سكرتێری گشتی ناتۆ رایگه‌یاندووه، ته‌واوكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ئه‌ندامبوونی سوید له ناتۆ هه‌نگاوێكی مێژووییه، باسی له‌وه‌ش كردووه، هاریكارییه‌كانی سوید له‌گه‌ڵ توركیا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر تاوه‌كو دوای به‌ئه‌ندامبوونی سویدیش له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سكرتێری گشتی ناتۆ راشیگه‌یاندووه، یەكێك لە مەرجەكان ئەوەیە كە سوید یارمەتی توركیا بدات بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا، له به‌رامبه‌ریشدا سویدیش رازی بووه، هاوكات له‌گه‌ڵ زیادكردنی ئاستی هه‌نارده و هاورده‌كردن له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی توركیا به میدیاكانی راگه‌یاندووه، به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندییان نیشان داوه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه‌كان بۆ به‌ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا و دانوستانه‌كانیش ئه‌ندامیه‌تی توركیا له یه‌كێتی گومركه‌كان و گه‌شته‌كانی هاووڵاتیانی توركیا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌بێ ڤیزا ده‌گرێته‌وه.
هاوكات جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان كرد بۆ رازیبوونی به ئه‌ندامیه‌تی سوید له ناتۆ.
لە ئاداری ساڵی رابردوو (2022)ـدا تورکیا داواکاری فینلاندی بۆ بوونە ئەندامی ناتۆ پەسەندکرد، لەکاتێکدا هێشتا رەخنەی لەبارەی پەیوەستبوونی سویدەوە هەبوو و داوای‌کرد هاوکاری بکات و هەنگاوی کۆنکرێتی بنێت لە بابەتی رادەستکردنەوەی کەسانی داواکراو بە دەسەڵاتی دادوەری تورکیا بە تۆمەتی تیرۆر.
سوید باس لەوە دەکات کە بە پێی یاداشتە سێ قۆڵییەکان ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و یاسایەکی دژە تیرۆری هاوشێوەی ئەو یاسایەی کە فینلاند پەسەندی کردووە دەرکردووە، بەو پێیەش تورکیا بە داواکارییەکەی رازی بووە، سوید داوای لە تورکیا و هەنگاریا کرد بەبێ دواکەوتن بە داواکارییەکە ڕازی بن.
پێشتریش حکومەتی سوید رەزامەندی دەربڕی لەسەر رادەستکردنی یەکێک لە هاووڵاتییەکانی بە تورکیا، کە بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و پشتیوانیکردن لە پارتی کرێکارانی کوردستان سزا درابوو، ئەمەش وەک یەکەمین پێشینە بوو بۆ رازی کردنی تورکیا.
رەزامەندی حکومەت سوید لەسەر داوای رادەستکردنەوەی ئەو کەسە دوای ئەوە هات، کە دەسەڵاتی دادوەری لە سوید رەزامەندی دەربڕی لەسەر رادەستکردنەوەی ئەو هاووڵاتییە تورکییە تەمەن 35 ساڵە، کە ئەنقەرە دەیەوێت بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای زیندانی بەسەر دا بسەپێنێت.
تورکیا داوا لە سوید دەکات دەیان لایەنگری پەکەکە کە لەسەر خاکی وڵاتەکەی نیشتەجێن، رادەست بکاتەوە، بەڵام حکومەتەکەی جەخت لەوە دەکاتەوە کە بابەتەکە پەیوەستە بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێشتر جەختی لە گرنگی دەربڕینی نیگەرانییەکانی هەر ئەندامێکی ناتۆ کردبووه‌وه سەبارەت بە فراوانبوونی هاوپەیمانییەکە، ئاماژەی بەوەشکردبوو، تورکیا توانی هەندێک لە نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە ئەندامێتی سوید و فینلاند دەرببڕێت.
بلینکن گوتبووشی، هەردوو وڵات هەنگاوی پێویستیان ناوە بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی تورکیا، هەروەها هاوپەیمانەکانی دیکەی ناتۆ و ئەمەریکا ئێستا دەبینن کە پێویستە سوید بە فەرمی بخرێتە ناو ناتۆەوە.