ئەردۆغان پرۆتۆكۆڵی بوونه ئه‌ندامی سوید له ناتۆ بۆ په‌رله‌مان ره‌وانه ده‌كات
K24 – هەولێر
سكرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، توركیا و سوید رێككه‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی میكانیزمی دووقۆڵی ئاسایش، ئه‌ردۆغان هاوڕابوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆتۆكۆڵی بوونه ئه‌ندامی سوید له ناتۆ لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ پەسند کردن رەوانەی پەرلەمانی تورکیا بکات.
رۆژی دووشەممە 10/7/2023، له په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆدا له ڤیلنیوس-ی پایته‌ختی لیتوانیا هەر یەک لە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکكۆماری توركیا و یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ و ئوڵف كریستێرسن سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید، کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە له راگەیەندراوی كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی توركیا، سوید و ناتۆ ئاماژە بەوەکراوە: "توركیا پرۆتۆكۆڵه‌كانی بوونه ئه‌ندامی سوید له ناتۆ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات و سوید پشتیوانیی له هه‌وڵه‌كانی بووژاندنه‌وه‌ی پێڤاژووی ئه‌ندامێتیی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه له دوای كۆتا لووتكه‌ی ناتۆوه تا ئێستا، توركیا و سوید له‌پێناو ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا پێكه‌وه له نزیكه‌وه كاریان كردووه و وه‌ك به‌شێك له‌و پێڤاژووه، له چوارچێوه‌ی سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كاندا كه له یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی سێقۆڵی 2022دا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا، سوید ده‌ستووری هه‌موار كرده‌وه، یاساكانی گۆڕی، هاریكاریی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا دژی په‌كه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو فراوان كرد و سه‌رله‌نوێ ده‌ستی به هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ توركیا كرده‌وه.
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، میكانیزمی دووقۆڵی ئاسایش له‌نێوان توركیا و سویددا داده‌مه‌زرێنرێت و بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی هاوپه‌یمانییه‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگیكاری تایبه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر داده‌مه‌زرێنرێت. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه سوید پشتیوانیی له پێڤاژووی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كات.
ستۆڵتنبێرگ گوتی: "خۆشحاڵم رایده‌گه‌یه‌نم كه ئه‌ردۆغان هاوڕابوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆتۆكۆڵی بوونه ئه‌ندامی سوید له ناتۆ له ئایندەیەکی نزیکدا بۆ په‌رله‌مانی توركیا ره‌وانه بكات و له نزیكه‌وه كاربكات بۆ په‌سه‌ندكردنی".
سكرتێری گشتیی ناتۆ ئاشكرایكرد، سوید له لووتكه‌ی مه‌دریده‌وه تائێستا كار ده‌كات له‌پێناو ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا و خه‌باتی وڵاته‌كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌دوای بوونه ئه‌ندامی ناتۆش درێژه‌ی ده‌بێت.
راشیگه‌یاند: "توركیا و سوید رێككه‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی میكانیزمی دووقۆڵی ئاسایش. ناتۆش كاره‌كانی له‌وباره‌یه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی جددیی زیاد ده‌كات، منیش بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی ناتۆدا هه‌ماهه‌نگیكاری تایبه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر داده‌مه‌زرێنم".