کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

کەشناسی
کەشناسی

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ چەند پلەیەک بەرز دەبێتەوە.

بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای دوو رۆژی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەی گەرما کەمێک نزیک دەبێتەوە  لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، جگە لە ناوچەکانى باکوورى هەرێم کە بە یەک پلە نزم دەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی چوارشەممە 12/7/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 تا 2) لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 41

سلێمانی: 39

دهۆک: 39

کەرکوک: 44

هەڵەبجە: 41

زاخۆ: 41

سۆران:37

گەرمیان: 45