به‌نداوی خنس بواری كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری ناوچه‌كه ده‌بووژێنێته‌وه
K24 - دهۆک:
به‌نداوی خنس كه له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌م دروستكراوه، یه‌كێكه له‌و پڕۆژه گرنگانه‌ی كار له سه‌ر بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری ناوچه‌كه ده‌كات و جووتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه خۆشحاڵن به دروستكردنی به‌نداوه‌كه و ئومێدیان وایه ترسی كه‌مئاوییان له وه‌رزی هاویندا نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاری كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری ئه‌نجام بده‌ن.
به‌شێك له جووتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه باس له‌وه ده‌دكه‌ن ماوه‌ی 10 ساڵه له سنووره‌كه‌یان كشتوكاڵ ده‌كه‌ن و به‌رهه‌می جۆراوجۆر ده‌چێنن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌هۆی كه‌مئاوی له وه‌رزی زستان و وشكه‌ساڵییه‌وه، گرفت بۆ كاری كیشاوه‌رزیان دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی دروستكردنی به‌نداوی خنس چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن به‌رهه‌م و داهاتیان زیاتر بێت.
جووتیارێك كه برنج ده‌چێنێت، باس له‌وه ده‌كات به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو، ئه‌مساڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته نزیك به‌نداوی خنس به‌بێ ترس برنجی له زه‌وییه‌كه‌ی چاندووه و خۆشحاڵه كه ده‌توانێت ئاودان بكات و چاوه‌ڕوانه به‌رهه‌مێكی باش و قازانێكی باش بكات.
فه‌رهاد محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به دروستكردنی به‌نداو دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یارمه‌تیده‌ر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌مئاوی و وشكه‌ساڵی، گوتیشی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕی نۆ ملیار و 218 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی به‌نداوی خنس ته‌رخان كرا و دوو به‌نداوی دیكه‌یش له سنووری دهۆك كاریان تێدا ده‌كرێت.
به‌نداوی خنس كه ده‌كه‌وێته سنووری شاره‌دێی ئه‌ترووش و ئه‌مساڵ ده‌ستی به كۆگاكردنی ئاو كردووه و له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به دروستكردنی كراوه، هه‌روه‌ها توانای كۆگاكردنی حه‌وت ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه.