سكرتێری ناتۆ: 300 هەزار سەرباز و هێزی ئاسمانی و دەریایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی رووسیا له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان
K24 - هەولێر:
سکرتێری گشتی ناتۆ رەزامەندی له‌سه‌ر فراوانترین پلانی بەرگری لە دوای جەنگی ساردا داوە و دەڵێت، 300 هەزار سەرباز و هێزێکی زۆری ئاسمانی و دەریایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی رووسیا و تیرۆر لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن.
یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ئاماژەی بەوەشدا، سەرکردەکانی ناتۆ لەسەر زیادکردنی وەبەرهێنان لە کەرتی بەرگریدا رێککەوتوون.
سکرتێری گشتی ناتۆ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " رەزامەندیمدا له سه‌ر فراوانترین پلانی بەرگری لە دوای جەنگی ساردا، ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی رووسیا و تیرۆرە، لەم پلانە ناتۆ 300 هەزار سەرباز ده‌خاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی، هێزێکی زۆری ئاسمانیی و دەریاییش لەخۆ دەگرێت".
ده‌شڵێت: "بەرپەرچدانەوە و بەرگرییەکی پتەو پێویستی بە پیشەسازییەکی پتەو هەیە، سەرکردەکان لەسەر پلانێکی نوێی بەرهەمهێنان لە کەرتی بەرگری رەزامەندییاندا، ئەمەش دەبێتە خێراکردنی کڕینی هاوبەش، خێراکردنی ئاڵوگۆڕکردن، زیادکردنی وەبەرهێنان و توانای بەرهەمهێنان، بۆ ئەمانەش پێویستە وەبەرهێنان لە کەرتی بەرگری زیاد بکەین".
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
رێكخراوى هاوپه‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)، له 4ى نيسانى 1949 له واشنتۆن، له ميانه‌ى كۆنگره‌ى په‌يماننامه‌ى باكوورى ئه‌تڵه‌سى دامه‌زرا و نووسينگه‌ى سه‌ره‌كى سه‌ركردايه‌تى رێكخراوه‌كه‌ش، له برۆكسلى پايته‌ختى به‌لژيكايه و 31 وڵات تێيدا ئه‌ندامه.
بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی 31 وڵاتی ئەندام لە ناتۆ و پێنج وڵاتی چاو‌دێر، لوتکەی 33ـهەمینی ناتۆ لە شاری ڤێڵینیۆسی پایتەختی لیتوانیا دەستیپێكرد.
لە لووتکەکەدا فینلاند بۆ یەکەمجارە وەک ئەندامی نوێی هاوپەیمانی ناتۆ بەشداری كرد و هەریەکە لە نیوزیلاند و ژاپۆن و ئوسترالیا و کۆریای باشوور و سوید وەک میوان و چاو‌دێر بەشداری لوتکەکە دەکەن.
تەوەرە سەرەکییەکانی لوتکەی ڤێڵینیۆسیش، هاوکاریکردنی ئۆکرانیا و پرسی بەئەندامبوونی سوید و ئۆکرانیا لە هاوپەیمانی ناتۆ و زیادکردنی بودجەی بەرگری و پرسی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ئاسیان.
چاوەڕواندەکرێت لووتکەی ناتۆ لە لیتوانیا بڕیاری یەکلاکەرەوە دەربارەی بە ئەندامبوونی سوید و ئۆکرانیا لە هاوپەیمانێتییەکە بدات.