وەزیرێکی فینلاند بەهۆی لێدوانێکی دژی ئیسلام داوای لێبووردن دەکات

ریکا بۆرا
ریکا بۆرا

K24 - هەولێر

وەزیری دارایی فینلاند ڕیکا بۆرا، رۆژی سێشەممە داوای لێبوردنی کرد بەهۆی ئەو لێدوانە رەگەزپەرستیانەی کە 15 ساڵ لەمەوبەر نووسیبووی، ئەمەش پاش ئەوەی لەلایەن هاوکارەکانییەوە لە حکومەتدا سەرکۆنە کرا، ئەمەش تەنها دوو هەفتە پاش ئەوەهات کە وەزیرێکی دیکەی پارتەکەی دەستی لەکارکێشایەوە بەهۆی لێدوانەکانی لەسەر لایەنگری نازییەکانەوە.

ڕیکا بۆرا، سەرۆکی پارتی"فینز"ی ڕاستڕەوی توندڕەوە و لە حکومەتی فینلاند هاوپەیمانە، تۆمەتبارکرا بە نووسینێک، کە لە ساڵی 2008 دا دژی کۆچبەران و ئاینی ئیسلام نوسیبووی و هەڕەشە و توندوتیژی رەگەزپەرستییان تێدابووە.

بۆرا لە تویتێکی نوێدا نووسیویەتی " داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەو لێدوانە گەمژانەی کە 15 ساڵ لەمەوبەر کردوومە، هەروەها ئەو ئازارە وهەستەی کە بۆم دروست بووە "من کەسێکی تەواو نیم".

ئەو لە تویتەر نوسیویەتی " هەستم بەبێهیوای و بێزاری زۆر دەکرد، دەربارەی هەندێک لایەنی کۆچبەری لە فینلاند، ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانیت بە توڕەیی و گەمژانە بڵێیت یان بنووسیت".

سەرۆکی پێشووی پارتی ڤینز، تۆمەتبارکراوە بە نوسین و هاندانی رق و کینەی رەگەزپەرستی.

رۆژی سێشەممە، سۆلی نینیستو سەرۆکی فینلاند رایگەیاند، دەبێت حکومەتی فینلاند ژیرانە رێوشوێن دژی رەگەزپەرستی بگرێتە بەر.

لەمانگی حوزەیرانی رابردوودا، فیلهلم یونیلا، وەزیری حکومەت لەپارتی فینز، ناچارکرا دەست لەکار بکێشێتەوە، ئەمەش بەهۆی لێدوانێکی بوو کە لایەنگیری هیتلەری تێدابوو.