زانکۆی سەڵاحەددین دەرماڵەی 4 مانگی قوتابییان دابەشدەکات
K24 – هەولێر:
زانکۆی سەڵاحەددین رایگەیاند، دەرماڵەی چوار مانگی قوتابییان پێکەوە دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ (12ـی تەمموزی 2023)، لە راگەیاندروێکدا زانکۆی سەڵاحەددین، رایگەیاند، لە ژێر راسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، زانکۆی سەڵاحەددین دەرماڵەی چوار مانگی قوتابییان بەیەکەوە دابەش دەکات.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "قوتابییانی ئازیز بەم زووانە کات و شوێنی وەرگرتنی دەرماڵەی چوار مانگتان بۆ دەنێرین و ئاگادارتان دەکەینەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشهممه (22ـی شوباتـی 2023)، فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردووهتهوه، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و گرنگیدان بە کەرتی خوێندنی باڵا و پاڵپشتیکردنی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر بەردەوامی و خەرجکردنی زیاتر لە 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023).
ئهوهش خراوهتهڕوو، "ئەم گوژمەیە ھاوشێوەی ساڵی خوێندنی (2021-2022) لەسەر بوودجەی زانکۆ و پەیمانگاکان تەرخان دەکرێت."